ئه‌مڕۆ دووشه‌م ڕیزبه‌ندی گه‌رمترین شار و ناوچه‌كانی گۆی زه‌وی بڵاوكرایه‌وه و تێیدا 13 ناوچه‌ی عێراق له ڕیزبه‌ندی پێشه‌وه‌ی هه‌ره گه‌رمترین ناوچه‌كان دیاریكران.
ڕیزبه‌ندییه‌كه له‌لایه‌ن وێستگه‌كانی چاودێری ئه‌مه‌ریكی بڵاو كراوه‌ته‌وه و ده‌ركه‌وتووه كه ئه‌مڕۆ دووشه‌م له كۆی 15 گه‌رمترین ناوچه‌ی جیهان، 13 ناوچه‌یان له عێراق بووه.
له ڕیزبه‌ندی یه‌كه‌مدا شاری ناسڕییه ناوه‌ندی پارێزگای زیقاڕ دیاریكراوه كه پله‌ی گه‌رمی ئه‌مڕۆ دووشه‌می شاره‌كه بریتی بووه له 49.6 پله‌ی سیلیزی.
دوو گه‌رمترین شاره‌كه‌ی تریش عیبادان و ئه‌هوازن له وڵاتی ئێران.
ئه‌مه‌ی خواره‌وه ریزبه‌ندی 15 گه‌رمترین ناوچه‌كه‌ی جیهانه به‌گوێره‌ی وێستگه‌كانی چاودێری ئه‌مه‌ریكا:-
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.