Erbil 18°C شەممە 23 تشرینی دووەم 10:47

وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ سه‌ره‌خۆشی له‌ فه‌رمانده‌یی هێزه‌كانی فڕه‌نسا ده‌كات

کوردستان TV
100%

وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌هۆی گیانله‌ده‌ستدانی دووه‌م سه‌ربازی فڕه‌نسی له‌ ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كدا له‌ عێراق، سه‌ره‌خۆشی له‌ فه‌رمانده‌یی هێزه‌كانی فڕه‌نسا و خانه‌واده‌ی سه‌ربازه‌كان ده‌كات.

وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ ڕایگه‌یاند: گیانلەدەستدانی (ن. ض. نیکۆلاس لاتۆرت) سەرباز لە هێزەکانی فڕەنسا لە عێراق خەمباری کردین.

سه‌باره‌ت به‌ چۆنییه‌تی گیانله‌ده‌ستدانی سه‌ربازه‌كه‌، وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ ڕایگه‌یاند: لاتۆرت دوێنێ یه‌كشه‌م لە کاتی مەشق و راهێنانکردن بە هێزێکی سوپای عێراقی بەسەختی بریندار ببوو، دوای ئەوەی گەیەندرایە نەخۆشخانەیەکی هەولێر، گیانی لەدەست دا.

ڕاشیگه‌یاند: لەم هەفتەیەدا ئەمه‌ دووەم سەربازی هێزەکانی فڕەنسایە لە عێراق و هەرێمی کوردستان بە رووداوی دڵتەزێن گیان لەدەست دەدات.

وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: بەم بۆنە خەمناکەوە، هاوبەشی خەمی فەرماندەیی هێزەکانی فڕەنسا لە عێراق و هەرێمی کوردستان و خانەوادەی کۆچکردووین، دووپاتیشی دەکەینەوە کە هاوبەشی و هەماهەنگیمان لەگەڵ سوپای فڕەنسا بەرز دەنرخێنین، بەتایبەت کە ئەوان بەردەوام هاوکاربوون بۆ پێشخستنی تواناسەربازییەکانی هێزەکانی پێشمەرگە لە جەنگی تیرۆرستان.

ئه‌مرۆ دووشه‌م ئیمانویل ماكڕۆن سه‌رۆكی فڕه‌نسا گیانله‌ده‌ستدانی نیکۆلاس لاتۆرتی له‌ عێراق ڕاگه‌یاند، ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه‌ ئه‌ركی ئه‌و سه‌ربازه‌ بریتی بوو له‌ مه‌شقپێكردنی هێزه‌كانی عێراق بۆ‌ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆر.

لای خۆیه‌وه‌ وه‌زیری به‌رگریی فڕه‌نسا سیباستیان لیكۆرنۆ ئاشكرای كرد كه‌ سه‌ربازه‌كه‌ شه‌وی ڕابردوو گیانی له‌ده‌ستداوه‌، ڕاشیگه‌یاند كه‌ ئه‌ركی لاتورت بریتی بوو له‌ مه‌شقپێكردنی هێزه‌كانی سوپای عێراق له‌ چوارچێوه‌ی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆردا.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.