Erbil 33°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 11:49

سه‌ربازێكی فڕه‌نسی له‌ عێراق گیانی له‌ده‌ست دا

کوردستان TV
100%

حكوومه‌تی فڕه‌نسا ئه‌مڕۆ دووشه‌م گیانله‌ده‌ستدانی سه‌ربازێكی وڵاته‌كه‌ی له‌ عێراق كه‌ ئه‌ركی مه‌شقپێكردنی هێزه‌كانی عێراق بووه‌ بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆر ڕاگه‌یاند.

ئیمانویل ماكڕۆن سه‌رۆكی فڕه‌نسا ڕایگه‌یاند كه‌ ئه‌و سه‌ربازه‌ی گیانی له‌ده‌ستداوه‌ ناوی (نیكۆلا لاتورت)ـه‌ و له‌ كاتی ئه‌ركی سه‌ربازیدا گیانی له‌ده‌ستداوه‌.

لای خۆیه‌وه‌ سیباستیان لیكۆرنۆ وه‌زیری به‌رگریی فڕه‌نسا ئاشكرای كرد كه‌ سه‌ربازه‌كه‌ شه‌وی ڕابردوو گیانی له‌ده‌ستداوه‌.

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه‌ ئه‌ركی لاتورت بریتی بوو له‌ مه‌شقپێكردنی هێزه‌كانی سوپای عێراق له‌ چوارچێوه‌ی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆردا.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.