Erbil 33°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 11:53

لەسەر ڕاسپاردەی سەرۆک بارزانی، مەسرور بارزانی وەرگرتنەوەی قەرزەکانی پێشینەی هاوسەرگیری و خانووبەرەی ڕاگرت

کوردستان TV
100%

لەسەر ڕاسپاردەی سەرۆک بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاری دا وەرگرتنەوەی پێشینەکانی هاوسەرگیری و خانووبەرە لە هاووڵاتییان، ڕابگیرێت.

ئەمڕۆ دووشەممە 21ـی 08ـی 2023 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاری دا وەرگرتنەوەی قەرزەکانی پێشینەی هاوسەرگیری و خانووبەرە ڕابگیرێت، ئەمەش لەدوای کۆبوونەوەکەی دوێنێی سەرۆک مەسعود بارزانی دێت لەگەڵ خەڵکی زاخۆ کە داوایان لە سەرۆک بارزانی کرد بڕیارەکە لەبەرژەوەندیی هاووڵاتییان نییە.

سەرۆک مەسعود بارزانی بەهۆی گرنگ وەرگرتنی ئەم بابەتە، ، مەسرور بارزانی ڕاسپارد بۆ ڕاگرتنی وەرگرتنەوەی قەرزەکانی پێشینەی هاوسەرگیری و خانووبەرە، ئەمڕۆش بڕیاری ڕاگرتنی لەلایەن سەرۆکی حکوومەتەوە درا.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.