Erbil 33°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 11:47

تەرمی ئافرەتێک بە خنکاوی لە ئاوی دەربەندی ڕانییە دەدۆزرێتەوە

کوردستان TV
100%

تیمی غەواسی بەرگری شارستانی ڕاپەڕین ئەم بەیانییە تەرمی ئافرەتێکیان بە خنکاوی لە ئاوی دەربەندی ڕانییە دۆزیوەتەوە.

کاتژمێر 08:30 بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە 21ـی 08ـی 2023 تیمی غەواسی بەرگری شارستانی ڕاپەڕین تەرمی ئافرەتێک لەنێو ئاوی دەربەندی ڕانییە دۆزرایەوە، بەرگری شارستانی ڕاپەڕین لەمبارەیەوە ڕایگەیاند: تەرمی هاووڵاتییەک کە لە ڕەگەزی مێیە بە خنکاوی لە دەربەندی ڕانییە لەلایەن تیمەکانییانەوە دەرهێنراوە.

بەرگری شارستانی ڕاپەڕین ئاماژەی بەوەش دا کە تەرمەکەی ڕەوانەی پزیشکی دادی ڕانییە کراوە و تاوەکو ئێستا ناسنامەی دیار نییە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.