لێژنه‌ی ئۆلۆمپی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه، پاله‌وانێیه‌تی له‌شجوانی و له‌ش رێكی هۆڵ و یانه‌كانی كوردستان به‌رێوه‌ده‌چێت.
له راگه‌یاندراوێكدا، راگه‌یاندنی لێژنه‌ی ئۆلۆمپی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكردووه‌ته‌وه، رۆژی یه‌كشه‌م 21ی8ی2023، له شاری هه‌ولێر كۆبوونه‌وه‌ی یه‌كێتی ناوه‌ندی له‌شجوانی و له‌ش رێكی كوردستان به‌ئاماده‌بوونی عادل كه‌مال سه‌رۆك و ئارام ئه‌مین جێگری سه‌رۆك و ئازاد ساڵح سكرتێر و عیماد محه‌مه‌د، تاریق یاسین، ئه‌ندامانی یه‌كێتییه‌كه به‌رێوه‌چوو.
راگه‌یاندنی لێژنه‌ی ئۆلۆمپی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا تاوتوێی دۆخی یاری له‌شجوانی و له‌ش رێكی له شاره‌كانی هه‌رێم كرا و سوپاسی لێژنه‌ی ئۆلۆمپیش كرا كه پالپشتیكاره بۆ به‌رێوه‌چوونی كاروچالاكییه‌كانی یه‌كێتییه‌كه‌مان.
له كۆتاییدا راگه‌یاندنی لێژنه‌كه راشیگه‌یاندووه، هه‌ر له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا تاوتوێی، پاله‌وانێیه‌تی له‌شجوانی و له‌ش رێكی یانه و هۆڵه‌كان كرا كه بریاره له رۆژی 7 و 8ی مانگی داهاتوو له شاری سلێمانی به‌رێوه‌بچێت.
له‌كۆتایشدا راگه‌یاندنی لێژنه‌ی ئۆلۆمپی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، كاروچالاكییه‌كانی یه‌كێتییه ناوه‌ندییه وه‌رزشییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به پالپشتی كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌رێوه‌ده‌چێت.
پاله‌وانێیه‌تی له‌شجوانی و له‌ش رێكی هۆڵ و یانه‌كانی كوردستان به‌رێوه‌ده‌چێت
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.