Erbil 7°C شەممە 23 تشرینی دووەم 07:03

کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو راگه‌یاندرا

کوردستان TV
100%


پێشبینییه‌كانی ره‌وشی كه‌ش و هه‌وای ئه‌مڕۆ و سبه‌ی سێشه‌م راگه‌یاندرا.
به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه‌، ئه‌مڕۆ دووشه‌م21ی8ی2023، ئاسمانی پارێزگاكانی هه‌رێم ساماڵ ده‌بێت و له‌ناوچه‌ شاخاوییه‌كان هه‌ندێ په‌ڵه‌ هه‌ور دروست ده‌بێت.
راشگه‌یاندراوه‌، پله‌كانی گه‌رما نزیك ده‌بێته‌وه‌ له‌تۆماركراوه‌كانی دوێنێ یه‌كشه‌م.
كه‌شناسی هه‌رێم ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، سبه‌ی سێشه‌م22ی8ی2023، ئاسمانی پارێزگاكان ساماڵ ده‌بێت و پله‌كانی گه‌رماش نزیك ده‌بێته‌وه‌ له‌ تۆماركراوه‌كانی ئه‌مڕۆ دووشه‌م.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر : 44 پلەى سیلیزى
سلێمانی: 42 پلەى سیلیزى
دهۆک : 42  پلەى سیلیزى
کەرکوک: 46 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە : 44 پلەى سیلیزى
زاخۆ:  44 پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران: 32 پلەى سیلیزى
سۆران :  42  پلەى سیلیزى
گەرمیان:  47  پلەى سیلیزى.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.