Erbil 28°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 09:28

کونسوڵی نوێی ئەمریکا لە هەولێر دەستبەکار دەبێت

کوردستان TV
100%

دوای تەواوبوونی ئەرکی کونسوڵی گشتیی ئەمریکا لە هەولێر کونسوڵی نوێ گەیشتە هەرێمی کوردستان و دەستبەکار دەبێت.

بەپێی زانیارییەکانی (کوردستان تیڤی)، مارک سترۆ وەک کونسوڵی گشتیی ئەمریکا لە هەولێر دەستبەکاربوو، ئەمەش لەدوای تەواوبوونی ئەرکی ئيرڤن هيكس ‏جوونيه‌ر کونسوڵی ئەمریکا لە هەولێر.

مارک سترۆ پێشووتر ڕاگەیاندنکار بووە، دواتر بەڕێوەبەری میدیای نێودەوڵەتیی لە نووسینگەی کاروباری گشتی جیهانیی لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بووە، هەروەها لە شارەکانی بەسڕە، حللە لە عێراق کاری کردووە.

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا وەک ڕێکارێکی ساڵانەی کونسوڵەکانی لە وڵاتان دەگۆڕێت، دوای ئەوەی ئيرڤن هيكس ‏جوونيه‌ر، ماوەی ساڵێک وەک کونسوڵی گشتیی ئەمریکا لە هەولێر لە ئەرکەکەی بەردەوام بوو، دوای تەواوبوونی ئەرکەکەی گەڕایەوە ئەمریکا، مارک سترۆ وەک کونسوڵی نوێ دەستبەکاربوو.

کونسوڵی پێشوو لەگەڵ تەواوبوونی ئەرکەکەی ئاماژەی بەوە دا کە بۆ هه‌ميشه‌ خۆى به‌ دۆستێكى دڵسۆزى هه‌رێمى كوردستان ده‌زانێت."

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.