Erbil 28°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 09:38

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئه‌و نه‌خۆشخانه‌ و په‌رستارانه‌ی سزا دا كه‌ ئازاری منداڵێكیان له‌ هه‌ولێر دابوو

کوردستان TV
100%

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌مڕۆ یه‌كه‌شه‌م بڕیاری سزادانی ئه‌و نه‌خۆشخانه‌ ئه‌هلی و په‌رستارانه‌ی ده‌كرد كه‌ دوێنێ له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ڤیدیۆیه‌كیان بڵاو ببووه‌وه‌ و تێیدا ده‌رده‌كه‌وت كه‌ ئازاری منداڵێكی تازه‌له‌دایكبوو ده‌ده‌ن.

دوابەدوای بڕیاری وەزارەتی تەندروستی بۆ گرتنەبەری ڕێكاری یاسایی بەرامبەر گرتە ڤیدیۆیەكی پێشێلكردنی مافی منداڵێكی تازەلەدایكبوو لە نەخۆشخانەی (اربیل ئینتەرناشناڵ)ی ئەهلی، وه‌زاره‌ته‌كه‌ لە ڕێگەی تیمی پشكنین و بەدواداچوون سەردانی مەیدانی نەخۆشخانەی ناوبراویان كرد بۆ بەدواداچوونی ئەم دیاردەیە.

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی بڵاوی كرده‌وه‌: بەپێی ڕاپۆرتی ژمارە (112) لە ڕێكەوتی 2023/8/20 و پاڵپشت بە یاسای مافی نەخۆش ژمارە 4ی ساڵی 2020 و ڕێنمایی جێبەجێكردنی ڕێنمایێەکانی وەزارەتی تەندروستی ژمارە 4ی ساڵی 2022 و ڕاسپاردەكانی لیژنەی بەدواداچوون بڕیار درا بە:

1-  دوورخستنەوەی هەردوو كارمەندی نەخۆشخانە بە ناوەكانی (گ.ع.ع) و (س.ص.م) لە نەخۆشخانەی ناوبراو، سەڕەڕای نەبوونی ڕێگەپێدانی كاركردنی ئەم دووكارمەندە لە لیستی نەخۆشخانە.

2-  سڕكردن و لەكارڕاگرتنی هەردوو كارمەندی ناوبراو لە كاركردن لەبواری پزیشكی و تەندروستی بۆ ماوەی شەش مانگ.

3-  داخستنی بەشی منداڵە ناكامەكان (خدج) لە نەخۆشخانەی ناوبراو بەهۆی نەبوونی مەرجی تەندروستی تا ڕێكخستنەوە و پەیڕەوكردنی مەج و ڕێنماییەكانی تەندروستی.

4-  داخستن و ڕاگرتنی نەشتەرگەری منداڵبوون تا جێبەدجێكردنی بڕیاریەکانی خاڵی سێیەم.

5-  سزای بەڕێوبەر و نەخۆشخانە بەپێی ڕێنمایی پێبژاردنی سەرپێچی.

6-  سزای ئاگاداركردنەوە (انذار)ی بەڕێوبەری نەخۆشخانە بۆ كاركردنی پزیشكان و كارمەندان و فەرمانبەرانی نەخۆشخانە بەپێی لیستی ڕێگەپێدرا و لە وەزارەتی تەندروستی.

7-  حەواڵەکردنی دۆسییەی سەرپێچیکردن و پێشێلکردنی مافی نەخۆش بۆ دادگای تایبەتمەند.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.