بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەكشەممە 20-8-2023 خەڵكی بەغدا سەریان سوڕما، كاتێك بینیان فلمێكی رووت لەسەر یەكێك لە شاشە زەبەلاحەكانی ڕیكلام لە گۆڕەپانی عوقبە بن نافح لە ناوچەی كەرادە پەخشكرا.
پاشان لایەنە پەیوەندیدارەكان هەر زوو تەواوی شاشەكانی رێكلامیان لە بەغدای پایتەخت كوژاندەوە.
هێزە ئەمنییەكانی عێراقیش بڵاویان كردەوە كە تۆمەتبارێكیان دەستگیركردووە كە ئەو كەسە یەكێك لە شاشەكانی رێكلامی بەغدای هاككردووەو فیلمی رووتی تێدا پەخشكردووە.گرتەكەش لەسۆشیال میدیا بڵاوكرایەوەو كاردانەوەی گەورەی بەدوای خۆیدا .
هەر بەپێی میدیای عێراق ، دەسەڵاتدارانی ئەمنی عێراق بڕیاریاندا بەشێوەیەكی كاتی شاشەكانی ڕیكلام لە شوێنە گشتییەكانی بەغدا و پارێزگای بابل بكوژێننەوە.
بڕیارەكەش دوای ئەوە هات، كە هاككەرەكان شاشەی گۆڕەپانی عوقبە بن نافح یان لە سەنتەری شاری بەغدای پایتەخت و چەندانی تر لە شاری حللە-ی ناوەندی پارێزگای بابل هاككرد و ڤیدیۆی رووتیان نمایش كرد.
پەخشكردنی فلمێكی رووت لە ناوەڕاستی بەغدای پایتەخت كاردانەوەی لێكەوتەوە
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.