Erbil 22°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 04:33

شارەزایەكی كەشناسی: بارستە هەوایەكی سارد هەرێمی كوردستان و عێراق دەگرێتەوە

کوردستان TV
100%

پێشبینی دەكرێت لە كۆتاییەكانی ئەم مانگەدا بارستە ھەوایەكی سارد ناوچەكانی ھەرێمی كوردستان و عێراق بگرێتەوە و كاریگەری گەرما چەند پلەیەك كەمبكاتەوە.
ئاراس جەبار،شارەزای بواری كەشناسی رایگەیاند: پلەكانی گەرما بەدرێژایی ئەم ھەفتەیە بۆ ناوەراستی ھەفتەی داھاتوو، زیاتر بەشێوەیەكی جێگیر دەمێنێتەوە و ھەندێ رۆژ بەرز و نزمی بەرێژەیەكی كەم تیادا بەدی دەكرێت .
هەروەها گوتی: بابەتە گرنكەكە دابەزینی پلەكانی گەرمایە و پێشبینی دەكرێت لە كۆتاییەكانی ئەم مانگەدا ،بارستە ھەوایەكی سارد لە باكوری رۆژھەڵاتی ئەوروپاوە شۆڕببێتەوە بۆ سەر ناوچەكانی رۆژھەڵاتی توركیا و باكووری كوردستان و ناوچەكانی ھەرێمی كوردستان و عێراق و كاریگەری گەرما چەند پلەیەك كەمبكاتەوە.
گوتیشی: لەگەڵ گۆڕانكاری زیاتر لەسەر كەشوھەوای ناوچەكەو لەكاتی نزیكبوونەوەیدا، زانیاری زیاتر دەخەینەڕوو .

کوردستان رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.