Erbil 22°C یەکشەممە 29 ئەیلوول 04:21

نرخی دۆلار لە بەرزبوونەوە بەردەوامە

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ یەكشەممە نرخی دۆلار بەرامبەر دیناری عێراقی لە بازاڕەكانی بەغدا و لە هەولێری پایتەختی هەرێمی كوردستان بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینی.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ لەهەردوو بۆرسەی ناوەندیی كیفاح و حورییە لە بەغدا نرخی 100 دۆلاری ئەمریكی بە 154 هەزار دیناری عێراقی مامەڵەی پێوەكرا، لەكاتێكدا بەیانی دوێنێ، نرخی فرۆشتنی 100 دۆلار 153 هەزار و 800 عێراقی بووە .
سەبارەت بە نرخی دۆلار لە نووسینگەكانی ئاڵوگۆڕی دراو لە بازاڕە ناوخۆییەكانی بەغدا، جێگیربوون، بەو پێیەی نرخی فرۆشتنی 100 دۆلار گەیشتە 155 هەزار دینار، لە كاتێكدا نرخی كڕین بۆ هەر 100 دۆلارێك گەیشتە 153 هەزار دینار.
لە هەولێری پایتەختی هەرێمی كوردستانیش، بازاڕی بۆرسە بەرزبوونەوەی تۆماركرد، بەو پێیەی نرخی فرۆشتنی 100 دۆلار گەیشتە 154 هەزار و 200 دینار.
 

کوردستان رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ئابووری عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.