ئەمڕۆ یەكشەممە،20-8-2023 وەزارەتی ناوخۆی عێراق روونكردنەوەیەكی لەبارەی ئامادەباشییەكانی هێزە ئەمنییەكان بڵاوكردەوە.
وەزارەتەكە لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، بەشی بەرەنگاربوونەوەی دەنگۆكان لە وەزارەتی ناوخۆ ئەو هەواڵانە ڕەتدەكاتەوە كە لەلایەن هەندێك پەیجەوە لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان سەبارەت بە حاڵەتی ئەوپەڕی ئامادەباشی هێزە ئەمنییەكان بڵاوبوونەتەوە.
هەروەها بەیاننامەكەی وەزارەتی ناوخۆ دەڵێت: دوای پەیوەندیكردن بە دەسەڵاتە پەیوەندیدارەكانەوە، دەركەوت كە ئەو نووسراوەی باس لە ئەوپەڕی ئامادەباشی هێزە ئەمنییەكان دەكات ساختەیە و هیچ شتێكی لەو جۆرەدا نییە.
هاوكات وەزارەتی ناوخۆ داوا لە هاوڵاتیان دەكات كە ئاگادار و وریا بن لە بڵاوبوونەوەی هەواڵ و زانیاریی نادروست.
هێزە ئەمنییەكانی عێراق كەوتوونەتە ئەوپەڕی حاڵەتی ئامادەباشییەوە ؟
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.