Erbil 15°C چوارشەممە 26 حوزەیران 19:26

بڕی 65 کیلۆ ماددەی هۆشبەر دەستی بەسەردا گیرا

کوردستان TV
100%

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئاسایشی دەروازی سنووری گومرگی ئیبراهیم خەلیل ڕایگەیاند، بڕی 65 کیلۆ ماددەی هۆشبەر لە جۆری هیرۆین دەستی بەسەردا گیراوە.

ئەمڕۆ شەممە 19ـی 08ـی 2023 عەبدولوەهاب محەمەد بەڕێوەبەری گشتیی ئاسایشی دەروازی سنووری گومرگی ئیبراهیم خەلیل تایبەت بە (کوردستان تیڤی) ڕاگەیاند: هێزەکانی ئاسایش دەستیانبەسەر بڕی  65 کیلۆ ماددەی هۆشبەر لە جۆری هیرۆیندا گرتووە کە لە هەوڵدابوون هەناردەی تورکیای بکەن.

بەڕێوەبەری ئاسایشی ئیبراهیم خەلیل ئاماژەی بەوەش دا کە چەندینجارە هەوڵ دەدرێت ماددەی هۆشبەر هەناردەی وڵاتی تورکیا بکرێت، بەڵام هێزەکانیان چاوکراوەن و ڕێگریان لەو جۆرە بازرگانانە کردووە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.