Erbil 15°C چوارشەممە 26 حوزەیران 19:22

لە سەرەتای ئەمساڵەوە زیاتر لە 12 هەزار بازرگان و فرۆشیاری ماددەهۆشبەرەکان دەستگیر کران

کوردستان TV
100%

بەپێی ئامارێکی وەزارەتی ناوخۆی عێراق لە سەرەتای ئەمساڵەوە تاوەکوو ئێستا زیاتر لە 12 هەزار بازرگانی ماددەهۆشبەرەکان دەستگیر کراون.

ئەمڕۆ شەممە 19ـی 08ـی 2023 خالید موحەنا، گوتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عێراق بۆ ماڵپەڕی (ئەلحوڕە) ڕایگەیاند: لەمساڵدا زیاتر لە تەنێک ماددەی هۆشبەر لە عێراق دەستی بەسەردا گیراوە، هەروەها زیاتر لە 12 هەزار بازرگان و فرۆشیاری ماددە هۆشبەرەکان دەستگیر کراون.

ڕاشیگەیاند: هێزە ئەمنییەکان ڕێوشوێنی نوێ و پلانی ستراتیژیان گرتووەتەبەر، بۆ بەهێزکردنی کارەکانی بەڕێوەبەرایەتی کۆنتڕۆڵی ماددەهۆشبەرەکان، ئەمەش یارمەتیدەر بووە لە بەرزکردنەوەی ئاستی خۆی و چالاکییەکانی.

خالید موحەنا باس لە ڕێوشوێنەکانی بەرەنگاربوونەوەی ماددەهۆشبەرەکان دەکات و دەڵێت: دەست بە پرۆسەی پشکنینی کارمەندانی پۆلیس دەکرێت، کە ئایا بەکارهێنەری ماددەی هۆشبەرن یان نا، لە قۆناغی داهاتووش پشکنین بۆ ئەو کەسانە دەکرێت کە دەیانەوێت ببن بە پۆلیس یان داواکاری هەر کارێکی دیکەی حکوومی بکەن.

گوتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عێراق ئاماژەی بەوەش داوە کە بە گرتنەبەری ڕێکارە نوێیەکان کە بەپێی ئەزموونی وڵاتان ئەم ڕێکارانە سەرکەوتوو بوونە لە بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان و بنبڕکردنی دیاردەکە.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.