Erbil 15°C چوارشەممە 26 حوزەیران 19:26

سەرۆکی حکوومەت هاوخەمی خۆی بۆ فەرەنسا دەردەبڕێ

کوردستان TV
100%

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ گیانلەدەستدانی ئەفسەرێکی فەرەنسی لەنزیک هەولێر هاوخەمی خۆی بۆ حکوومەت و گەلی فەرەنسا دەردەبڕێ.

ئەمڕۆ شەممە 19ـی 08ـی 2023 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە تۆڕی کۆمەڵایەتی (ئێکس) هاوخەمی خۆی بۆ حکوومەت و گەلی فەرەنسا دەربڕی و ڕایگەیاند: لەگەڵ حکوومەتی فەرەنسا و خەڵکی فەرەنسا لە ماتەمداین بەهۆی لەدەستدانی ڕائید باپتایز کاوشۆت لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا لە نزیک هەولێر.

مەسرور بارزانی هاوخەمی خۆی ئاراستەی بنەماڵەکەشیان دەکات و نووسیویەتی "لەم کاتە دڵتەزێنەدا بیرکردنەوەمان لەگەڵ بنەماڵەکەیدایە."

لە ڕووداوە هاتووچۆکەی شەوی ڕابردوو سەربازێکی دیکەی فەرەنسیش بریندار بوو، لە پەیامەکەیدا سەرۆکی حکوومەت هیوای چاکبوونەوەی بۆ دەخوازێت و دەڵێت "دوعای چاکبوونەوەی خێرا بۆ ئەو سەربازە دەکەین کە برینداربووە."

درەنگانی شەوی ڕابردوو لەکاتی بەجێگەیاندنی ئەرکیاندا دوو سەربازیی فەرەنسی دووچاری ڕووداوی هاتووچۆ بوون، بەهۆیەوە سەربازێک گیانی لەدەست دا و سەربازێکی دیکەش برینداربوو.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.