پرسه‌نامه‌يه‌ك له سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستانه‌وه.
نێچیرڤان بارزانی، پرسه و سه‌ره‌خۆشی له خانه‌واده‌ی هونه‌رمه‌ند و مه‌قامبێژى ناسراوى كوردستان خوالێخۆشبوو شوكر خه‌يات ده‌كات و رایده‌گه‌ێنێت: بۆ كۆچى دواييى هونه‌رمه‌ند و مه‌قامبێژى ناسراوى كوردستان خوالێخۆشبوو شوكر خه‌يات، پرسه و سه‌ره‌خۆشى ئاراسته‌ى خانه‌واده و كه‌سوكارى به‌ڕێزيان و ته‌واوى هونه‌رمه‌ندان و هونه‌ردۆستانى كوردستان ده‌كه‌م، هاوخه‌ميانم. له خواى مه‌زن داواكارم گيانى خوالێخۆشبوو به به‌زه‌يى و ميهره‌بانيى خۆى شاد بكات.
نێچیرڤان بارزانی ده‌شڵێـت: هونه‌رمه‌ند شوكر خه‌يات به ده‌نگ و هونه‌ر و شاره‌زايى و به‌هره‌ى له مه‌قامدا، خزمه‌تێكى زۆرى پێشكه‌ش به هونه‌رى كوردى كردووه و ژماره‌يه‌كى زۆر له به‌رهه‌مى جوان و ئه‌رشيفێكى ده‌وڵه‌مه‌ندى مه‌قام و گۆرانى له دواى خۆى جێهێشت. گيانى شاد و يادى به خێر.
نێچیرڤان بارزانی: هونه‌رمه‌ند شوكر خه‌يات ئه‌رشيفێكى ده‌وڵه‌مه‌ندى مه‌قام و گۆرانى له دواى خۆى جێهێشت
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.