Erbil 15°C چوارشەممە 26 حوزەیران 19:26

بزانە سەدر چ داوایەكی لە چەكدارانی سەرایا سەلام كردووە

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ شەممە، موقتەدا سەدر، سەرۆكی ڕەوتی سەدر، فەرمانێكی بۆ قەدەغەكردنی نمایشی سەربازی چەكدارانی سەرایا سەلام دەركرد.
سەدر لە نووسراوێكدا دەڵێت: لە پێناو پاراستنی ناوبانگ و خۆشەویستیتان بۆ عێراق و گەلەكەی، هەر نمایشێكی سەربازیی چەكداری قەدەغەیە.
دەشڵێت: هەر كەسێك سەرپێچی ئەو یاسایە و بڕیارەكە بكات، سزا دەدرێت.
هەروەها سەدر داوای لە تەحسین حەمیداوی ،بەرپرسی گشتی سەرایا  سەلام كرد ،بڕیارەكە بڵاوبكاتەوە و بە زووترین كات ڕێوشوێنی پێویست بگرێتەبەر.
 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.