سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان سه‌ره‌خۆشى له فه‌ره‌نسا ده‌كات.
نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، په‌یامێكی سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی خانه‌واده و كه‌سوكارى سه‌ربازى فه‌ره‌نسى (باپتایز کاوشۆت) ده‌كات.
له په‌یامه‌كه‌ی نێچیرڤان بارزانییدا هاتووه،پرسه و سه‌ره‌خۆشيى قووڵم ئاراسته‌ى خانه‌واده و كه‌سوكارى سه‌ربازى فه‌ره‌نسى (باپتایز کاوشۆت) ده‌كه‌م كه له چوارچێوه‌ى هێزه‌كانى هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تيى دژى داعشدا له ئه‌ركدا بوو و به داخه‌وه دره‌نگانى شه‌وى ڕابردوو له ڕووداوێكى هاتوچۆدا گيانى له‌ده‌ستدا.
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان راشیده‌گه‌ێنێت، له‌م كاته سه‌خته‌دا هاوسۆز و هه‌وخه‌مى خانه‌واده‌كه‌يان و سه‌رۆك ماكرۆن و گه‌ل و حكوومه‌تى فه‌ره‌نسام. له خواى مه‌زن داواكارم گيانى شاد بكات و ئارامى و دڵنه‌وايى به هه‌مووان ببه‌خشێت. هيواى زووچاكبوونه‌وه بۆ هاوكاره‌كه‌ى ده‌خوازم كه له هه‌مان ڕووداودا بريندار بووه.
نێچیرڤان بارزانی ده‌شڵێت، گه‌لى كوردستان به ڕێز و پێزانينه‌وه له پشتگيرى و هاوكاريى هێزه سه‌ربازييه‌كانى فه‌ره‌نسا له چوارچێوه‌ى هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تيى دژى داعشدا ده‌ڕوانێت كه بۆ له‌ناوبردنى يه‌كجاره‌كيى تيرۆر، پشتگيرى و يارمه‌تى پێشكه‌ش به عێراق و هه‌رێمى كوردستان ده‌كه‌ن و تا ئێستاش له ئه‌ركدان.
نێچیرڤان بارزانی سه‌ره‌خۆشى له فه‌ره‌نسا ده‌كات
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.