Erbil 11°C ھەینی 22 تشرینی دووەم 22:04

سبه‌ی پرسه‌ی هونه‌رمه‌ند (شكور خه‌یات) له‌ شاری هه‌ولێر به‌رێوه‌ ده‌چێت

کوردستان TV
100%

 ئه‌مڕۆ شه‌مه‌ 19-8-2023 له‌ ڕێوڕه‌سمێكی شایسته‌ به‌ئاماده‌ بوونی هونه‌رمه‌ندان و هونه‌ردۆستان ته‌رمی هونه‌رمه‌ند "شكور خه‌یات" له‌ هه‌ولێره‌وه‌ به‌ره‌و كه‌ركوك به‌ڕێ كرا.
هه‌ر ئه‌مڕۆ له‌ شاری كه‌ركووك له‌ گۆڕستانی "ڕه‌حیماوه‌" ته‌رمی ئه‌م هونه‌رمه‌نده‌ به‌خاك سپێردرا .
  نیاز وایه‌ سبه‌ی یه‌كشه‌ممه‌ 20-8-2023 له‌ مزگه‌وتی"ئاڵتون"له‌ بنه‌سڵاوه‌ پرسه‌ی هونه‌رمه‌ند "شكور خه‌یات"  به‌رێوه‌ بچێت. 
 هونه‌رمه‌ند شوكر محه‌مه‌د قادر ناسراو به‌ (شوكر خه‌یات) له‌سالی 1940له‌گوندی قه‌لخاندوو سه‌ربه‌دووزخورماتوو له‌دایك بوو، هه‌رله‌منداڵیه‌وه‌له‌ته‌كیه‌وخانه‌قاكان ودیوه‌خانه‌كان ده‌نگی خۆی تاقی كردۆته‌وه‌، له‌ساڵی 1952ماڵیان دێته‌ شاری كه‌ركوكی كوردان ، پاشان1954ده‌بێته‌ به‌رگدروونازناوی خه‌یات ده‌درێته‌ پاڵ ناوه‌ هونه‌رییه‌كه‌ی.
 هونه‌رمه‌ند "شكور خه‌یات" له‌ساڵی 1958یه‌كه‌م گۆرانی به‌ناوی سه‌وزسه‌وزه‌ ده‌ڵێ وپێ ده‌ناسرێ ، كاریگه‌ری هه‌ردووهونه‌رمه‌ند (عه‌لی ئه‌سغه‌ری كوردستانی وعه‌لی مه‌ردان)ی له‌سه‌رده‌بی ، مامۆستا عه‌لی مه‌ردان پشتگیری سه‌رسه‌ختی ده‌بێ وچاودێری ده‌كات تاله‌هونه‌ری ره‌سه‌ن به‌رده‌وامبێت ،ناوبراوكه‌سه‌یاتییه‌كی جوان ومرۆڤێكی نه‌رم ونیان ده‌بێ ، خاوه‌ن ده‌نگێكی به‌سۆزومقام زانێكی شاره‌زابووه‌ ، زیاترله‌44به‌رهه‌می تۆماركراوی هه‌یه‌وجگه‌له‌وه‌ش له‌زۆربه‌ی ئاهه‌نگ وبۆنه‌كان گۆرانی ومقامی چڕیوه‌، له‌ ته‌مه‌نێكی زوو، شاره‌زاییه‌كی زۆری له‌ مه‌قامات په‌یداكردووه‌، له‌وانه‌ مه‌قامی ئه‌ڵڵاوه‌یسی، قه‌تار، ئای ئای، سێگا، چوارگا، نه‌هاوه‌ند، عه‌جه‌م، حیجاز و سه‌با و چه‌ند جۆرێكی دیكه‌ و خاوه‌نی زیاتر له‌ سه‌ت به‌رهه‌مه‌.
هونه‌رمه‌ند (شوكور خه‌یات) له‌ساڵی 2010تووشی نه‌خۆشی ده‌بێ ، زۆر به‌داخه‌وه‌ ئه‌م هونه‌رمه‌نده‌  شه‌وی رابردوو له‌ یه‌كێك له‌ نه‌خۆشخانه‌كانی  شاری هه‌ولێر دڵه‌ گه‌وره‌پڕهونه‌ریه‌كه‌ی له‌لێدان كه‌وت ، بۆدواجارچاوه‌كانی لێك نا رۆحی شاد بێت.

کولتوور و هونه‌ر

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.