مەسرور بارزانی ،سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە پرسەنامەیەكدا رایگەیاند، خوالێخۆشبوو شوكر خەیات، هونەرمەندێكی نیشتمانپەروەر بوو و ڕۆڵێكی دیاری لە پەرەپێدانی گۆرانی و مەقامی ڕەسەنی كوردی هەبوو . پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵە بەڕێزەكەی و هونەرمەندانی كوردستان دەكەم و هاوبەشی خەمیانم.
..دەقی پرسەنامەكەی سەرۆكی حكومەت
پرسەنامەیەك لە سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستانەوە
بە داخێكی زۆرەوە، هەواڵی كۆچی دوایی هونەرمەند و مەقامبێژی ناسراوی كوردستان ، شوكر محەمەد قادر ناسراو بە شوكر خەیات-م بیست . خوالێخۆشبوو شوكر خەیات، هونەرمەندێكی نیشتمانپەروەر بوو و ڕۆڵێكی دیاری لە پەرەپێدانی گۆرانی و مەقامی ڕەسەنی كوردی هەبوو . پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵە بەڕێزەكەی و هونەرمەندانی كوردستان دەكەم و هاوبەشی خەمیانم . خوای مەزن و میهرەبان ، گیانی بە بەهەشت شاد بكات و سەبر و ئارامییش بە هەمووان ببەخشێت .
مەسرور بارزانی،سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان
شایانی باسە شەوی رابردوو هونەرمەند شوكر خەیات لە تەمەنی 83 ساڵیدا لە نەخۆشخانەیەكی شاری هەولێر كۆچی دوایی كرد و ئەمڕۆش تەرمەكەی لەشاری كەركوك بەخاكسپێردرا.
مەسرور بارزانی: خوالێخۆشبوو شوكر خەیات ڕۆڵێكی دیاری لە پەرەپێدانی گۆرانی و مەقامی ڕەسەنی كوردی هەبوو
هونەرمەندێكی نیشتمانپەروەر بوو
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.