هه‌موو ساڵێك له به‌رواری 19ی ئاب فۆتۆگرافه‌ران وشه‌یدایانی ئه‌وهونه‌ره به چالاكی جۆراوجۆر ئه‌ویاده‌ده‌كه‌نه‌وه و به ڕۆژی جیهانی فۆتۆگرافی ناسێندراوه.
مێژووی یه‌كه‌م كه‌س و وێنه‌ی فۆتۆگرافی كه‌له‌لایه‌ن دوو كه‌سی به‌ناوبانگی فه‌ره‌نسیه‌وه به ناوه‌كانی ( لویس داغیر و جۆزیف لویس ) كه ھه‌ردووكیان فه‌ره‌نسی بوون بۆ یه‌كه‌م جار له‌ساڵی 1839 زایینی توانیان دۆزینه‌وه بۆ فۆتۆ بكه‌ن ھه‌روه‌ھا له فه‌ره‌نسا له 19مانگی ئابی 1839وه‌ك براوه‌ی داهێنان تۆمار بكرێی له ھه‌موو جیھاندا.
ھه‌ربۆیه دوای رێككه‌وتنی زۆرینه‌ی رێكخراوه‌كان و لایه‌نی په‌یوه‌ندی دار له ئاھه‌نگی یاد كردنه‌وه‌ی ئه‌م رووداوه مێژوویه‌دا له‌رۆژی 19 /ئاب /2010 بۆ یه‌كه‌م جار بریار درا كهھهموو سالێك له‌و رۆژه‌دا ئه‌ویاده بكرێته‌وه و ناویان نا رۆژی جیھانی فۆتۆگرافی كه ئه‌م سال ده‌كاته 184 سال تێپه‌ربوون به‌سه‌ر ئه‌ورۆژه‌دا .
یه‌كه‌مین وێنه‌گرێكی كورد كه‌له كوردستاندا ستۆدیۆی وێنه‌گرتنی دامه‌زراندبێت و هونه‌ری فۆتۆو وێنه‌گرتنی له‌ناو كورداندا بڵاوكردبێته‌وه و وێنه‌گرتنی كردبێته پیشه‌یه‌ك بۆ خۆی، فۆتۆگرافه‌ر (محه‌مه‌د یووسف سدیق غه‌زنه‌وی 1894 – 1964) بووه.
محه‌مه‌د یوسف غه‌زنه‌وی، خه‌ڵكی شاری ئاكرێ بووه‌و له‌سه‌ره‌تادا له به‌غدا ژیاوه‌و پاشان چۆته مووسڵ و له كۆتاییدا له ئاكرێ نیشته‌جێ بووه و ستۆدیۆیه‌كی وێنه‌گرتنی له‌وێ كردۆته‌وه، زمانی كوردی و عه‌ره‌بی و فارسی و هیندی زانیووه.
ناوبراو، یه‌كه‌م وێنه‌گری خاوه‌ن ستۆدیۆ بووه، یه‌كه‌م وێنه‌كانی له نێوان ساڵانی (1912- 1920) له بادینان دا گرتووه.
ئه‌مڕۆ ڕۆژی جیهانی فۆتۆیه
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.