ئاراس جەبار شارەزای بواری كەشناسی بڵاویكردۆتەوە كە ئەمڕۆ شەممە 19ی ئاب كاریگەری ئەو بارستە ھەوا شێدارە لەسەر زۆربەی ناوچەكانمان بەگشتی كەمدەبێتەوە و ئاسمان بە زۆری ساماڵ و ھەندێك كات پەڵە ھەور ئەبێت .
هەروەها دەڵێت: ئەگەری چالاكبوونی ھەورە بروسكە و باران لەسەر ھەندێ ناوچە شاخاوییەكانی سنووری قەزای چۆمان و سنوری رۆژھەڵاتی ئیدارەی سۆران ئەبێت بەتایبەت لەكاتەكانی نێوان نیوەرۆ بۆ ئێوارە .
دەشڵێت: پلەكانی گەرما ھاوشێوەی دوێنی هەینی جێگیر دەبێت ،خێرایی با-ش لەسەرخۆ بۆ مامناوەند لە ئاراستەی باشوری رۆژئاواوە 10 - 20كم لە كاتژمێرێكدا دەەبێت.
ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە كە بەرزترین پلەی گەرمی پێشبینیكراو بەم جۆرە دەبێت
ھەولێر 44 پلە،سلێمانی 41 پلە دھۆك 43 پلە ،ھەڵەبجە 42 پلە ،كەركوك 45 پلە، گەرمیان 47 پلە ،راپەرین 42 پلە،سۆران 41 پلە.
شایانی باسە شەوی رابردوو لەچەند شوێنێكی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران باران باری.
باران لەسەر هەندێ ناوچە شاخاوییەكانی سنووری قەزای چۆمان و سنوری رۆژهەڵاتی سۆران دەبارێ ؟
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.