Erbil 15°C چوارشەممە 26 حوزەیران 13:10

سەرۆک بارزانی: پێویستە بەبێ جیاوازی خزمەتی زیاتری هاووڵاتییان بکرێت

کوردستان TV
100%

سەرۆک بارزانی ئەمڕۆ بە سەردانێک گەیشتە قەزای ئاکرێ، لەگەڵ چین و توێژەکانی شارەکە کۆبووەوە و جەختی کردەوە کە پێویستە خزمەتی زیاتری هاووڵاتیان بکرێت بەبێ جیاوازی.

سەرۆک مەسعود بارزانی ئەمڕۆ هەینی 18ـی 08ـی 2023 لە سەردانێکدا بۆ قەزای ئاکرێ لە بارەگای لقی 9ـی پارتی دیموکراتی کوردستان لەلایەن بەرپرسانی حزبی و حکوومی ناوچەکە پێشوازی گەرمی لێکرا.

دواتر سەرۆک بارزانی هەر لە قەزای ئاکرێ لە کۆبوونەوەیەکی بەرفراواندا بە بەشداریی چین و توێژی جیاجیا، کەسوکاری سەربەرزی شەهیدانی سنوورەکە، پەککەوتووانی سەنگەر، تێکۆشەرانی سنوورەکە، مامۆستا، کەسایەتی ئایینی، کاسبکار، جوتیار، گەنجان و ئافرەتان کۆبووەوە.

سەرۆک بارزانی لە گوتارەکەی بۆ ئامادەبووانی کۆبوونەوەکە تیشکی خستەسەر خزمەتکردنی دەڤەرەکە بە گشتی و ئاماژەی بەوە دا کە پێویستە خزمەتی زیاتری هاووڵاتییان بکرێت بەبێ جیاوازی. ڕوونیشی کردەوە کە حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ خزمەتکردنی گشت ناوچەکانی هەرێمی کوردستان و دابینکردنی خزمەتگوزاری زیاتر بۆ هاووڵاتییان کار دەکات.

پەیوەست بە پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و عێراق، سەرۆک بارزانی ئاماژەی بەوە دا کە ئێمە لە گفتوگۆکانماندا بەردەوامین لەگەڵ بەغدا و چاوەڕوانی جێبەجێکردنی ڕێککەوتنین بۆ پاراستنی ماف و شایستە داراییەکانی گەلی کوردستان و قەوارەی دەستووری لە چوارچێوەی دەستوور و بنەماکانی تەوافوق و شەراکەت و هاوسەنگی.

لە کۆتاییدا سەرۆک بارزانی دەرگای گفتوگۆی بۆ ئامادەبووان کردەوە و بە گرنگییەوە گوێی لە داخوازی و پێشنیاری خەڵکی دەڤەرەکە گرت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.