Erbil 15°C چوارشەممە 26 حوزەیران 13:09

حکوومەت بۆ وەرزی حەجی ساڵی داهاتووش پاڵپشتی دارایی پێشکەشی حاجییان دەکات

کوردستان TV
100%

حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ وەرزی حەجی ئەمساڵ پاڵپشتی دارایی پێشکەشی حاجییان کرد، گوتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف ڕایگەیاند، بۆ ساڵی داهاتووش بەردەوام دەبێت.

ئەمڕۆ هەینی 18ـی 08ـی 2023 نەبەر ئیسماعیل، گوتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی ڕایگەیاند: ناونووسین تەنیا بۆ ساڵی داهاتوو (2024) دەبێت و ڕەنگە هەمان ڕێژەی ساڵی ڕابردووی هەبێت.

ڕاشیگەیاند: ئەوانەی لە 5 ساڵی ڕابردوو نەچوونەتە حەج، وردبینی لە ناوەکانیان دەکرێت، پاش نووسینی ناوە نوێیەکان لەگەڵ ناوە کۆنەکان کۆی دەکەینەوە و بە ئامادەبوونی لایەنی پەیوەندیدار، تیروپشک ئەنجام دەدەین.

ئەمە لەکاتێکدایە کە دوایین پڕۆسەی ناونووسینی حەج دەگەرێتەوە بۆ ساڵی 2017 و زیاتر لە 86 هەزار کەس ناوی خۆیان نووسی، لەو ژمارەیەش زیاتر 20 هەزار کەس حەجیيان کرد.

نەبەز ئیسماعیل هەروەها گوتی: لە وەرزی حەجی ئەمساڵ، حکوومەتی هەرێمی کوردستان پاڵپشتیی دارایی پێشکەشی حاجییان کردووە، بۆ ساڵی داهاتووش بەردەوام دەبێت.

گوتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی لەبارەی دابەشکردنی ناوەکانەوە ئاماژەی بەوە دا کە بەپێی دانیشتووانی پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان دەبێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.