Erbil 15°C چوارشەممە 26 حوزەیران 13:19

به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ له‌ هه‌ولێر ئۆتۆمبێلێك له‌ دوو ئافره‌تی داوه‌ و هه‌ڵهاتووه‌

کوردستان TV
100%

به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی له‌ شاری هه‌ولێر، ئۆتۆمبێلێك خۆی كێشاوه‌ به‌ دوو ئافره‌ت، به‌هۆیه‌وه‌ یه‌كێك له‌ ئافره‌ته‌كان گیانی له‌ده‌ستداوه‌ و ئه‌وی تریش بریندار بووه‌‌، دوای ڕووداوه‌كه‌ش شوفێری ئۆتۆمبێله‌كه‌ هه‌ڵهاتووه‌.

ڕووداوه‌كه‌ به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی له‌سه‌ر شه‌قامی به‌حركه‌ له‌ شاری هه‌ولێر ڕوویداوه‌، ئۆتۆمبێلێك خۆی كێشاوه‌ به‌ دوو ئافره‌تی به‌ڕه‌گه‌ز عه‌ره‌ب كه‌ به‌نیازبوون له‌ شه‌قامه‌كه‌ بپه‌ڕنه‌وه‌.

به‌هۆی ڕووداوه‌كه‌ش یه‌كێك له‌ ئافره‌ته‌كان ده‌ستبه‌جێ گیانی له‌ده‌ستداوه‌ و ئه‌وی تریش بریندار بووه‌ و گه‌یه‌نراوه‌ته‌ نه‌خۆشخانه‌.

هه‌ر دوای ڕووداوه‌كه‌، تیمه‌كانی پۆلیس و هاتوچۆ گه‌یشتوونه‌ته‌ شوێنی ڕووداوه‌كه‌ و لێكۆڵینه‌وه‌كانیان بۆ دۆزینه‌وه‌ی شوفێره‌كه‌ ده‌ست پێ كردووه‌.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.