به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان ره‌وشی كه‌شوهه‌وای ئه‌مڕۆ هه‌ینی و سبه‌ی شه‌ممه‌ی ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی بڵاو كرده‌وه و ڕایگه‌یاند كه هه‌ردوو رۆژه‌كه ئاسمان هه‌ور و نیمچه هه‌ور ده‌بێت.
سه‌باره‌ت به كه‌شوهه‌وای ئه‌مڕۆ هه‌ینی، كه‌شناسی ڕایگه‌یاند: ئاسمان بە گشتی نیمچە هەور دەبێت، هه‌روه‌ها پلەکانی گەرماش نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانى دوێنێ پێنجشه‌م.
ڕاشیگه‌یاند: خێرایی با له‌سه‌رخۆ و مامناوه‌ند ده‌بێت و ئاراسته‌كه‌شی به‌ره‌و باشووری خۆرئاوا ده‌بێت.
كه‌شناسی سه‌باره‌ت به كه‌شوهه‌وای سبه‌ی شه‌ممه رایگه‌یاند: به‌هه‌مانشێوه ئاسمان لەنێوان پەڵەهەور و نیمچەهەور دەبێت، پله‌كانی گه‌رماش نزیک دەبێتەوە له تۆمارکراوەکانى ئەمڕۆ هه‌ینی.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه خێرایی با له‌سه‌رخۆ و مامناوه‌ند ده‌بێت و ئاراسته‌كه‌شی به‌ره‌و باكوری خۆرئاوا ده‌بێت.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی پله‌كانی گه‌رمای پێشبینیكراوی شاره‌كانی به‌مشێوه‌ی خواره‌وه دیاری كرد:-
هەولێر: 43 پلەى سیلیزى
سلێمانی: 41 پلەى سیلیزى
دهۆک: 43 پلەى سیلیزى
کەرکووك: 45 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە: 43 پلەى سیلیزى
زاخۆ: 44 پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران: 31 پلەى سیلیزى
سۆران: 38 پلەى سیلیزى
گەرمیان: 46 پلەى سیلیزى
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.