Erbil 15°C چوارشەممە 26 حوزەیران 13:25

بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك به‌ گوڕی 6.1 پله‌ ڕووی دا

کوردستان TV
100%

دره‌نگانی شه‌وی ڕابردوو له‌ وڵاتی كۆڵۆمبیا بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك به‌ گوڕی 6.1 پله‌ی ڕێخته‌ر ڕووی دا.

ده‌سته‌ی جیۆلۆجی كۆڵۆمبیا بڵاوی كرده‌وه‌: دره‌نگانی شه‌وی ڕابردوو هاووڵاتییانی شاری‌ بوگوتای پایته‌خت به‌ بوومه‌له‌رزه‌یه‌كی به‌هێز خه‌به‌ریان بووه‌وه‌ و له‌ترسان به‌شێكی زۆریان تا به‌یانی له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان مانه‌وه‌.

جه‌ختیشی كرده‌وه‌ كه‌ هێزی بوومه‌له‌رزه‌كه‌ بریتی بووه‌ له‌ 6.1 پله‌ی ڕێخته‌ر و بۆ ماوه‌یه‌كی درێژ به‌رده‌وام بووه‌.

حكوومه‌تی كۆڵۆمبیا تا ئێستا زانیاری له‌سه‌ر ئه‌گه‌ری زیانی گیانی و ماددی بڵاو نه‌كردۆته‌وه‌.

  

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.