ئەمڕۆ پێنجشەم مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان له شاری ئەبوزەبی لەگەڵ شێخ محهمهد بن زاید ئال نەهیان سەرۆکی ئیماڕات کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەبارەی پەرەپێدانی پەیوەندیی دۆستانەی نێوان دەوڵەتی ئیماڕات و هەرێمی کوردستان کرا.
ههروهها جەخت لە گرنگیی پتەوکردنی هاریکاری و هەماهەنگیی نێوان هەردوولا لە هەموو بوارەکاندا کرایەوە.
لە تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا، بارودۆخی گشتیی عێراق و ناوچەکە و چەند پرسێکی جێی بایەخی هاوبەش تاوتوێ کران.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.