Erbil 15°C چوارشەممە 26 حوزەیران 13:29

ئه‌مشه‌و گوله‌ تۆپێك له‌نێو گوندێكی ئامێدی كه‌وته‌ خواره‌وه‌

کوردستان TV
100%

ئه‌مشه‌و پێنجشه‌م گوله‌ تۆپێك له‌ گوندێكی سنووری شارۆچكه‌ی ئامێدی كه‌وته‌ خواره‌وه‌ و به‌هۆیه‌وه‌  هاووڵاتییانی گونده‌كه ترس و دڵه‌ڕاوكێیان له‌لا دروستبووه‌.

هاووڵاتییه‌كی گوندی گوهه‌رزێ به‌ په‌یامنێری (كوردستان تیڤی) ڕاگه‌یاند: ئه‌مشه‌و له‌ كاتژمێر 8:30 گوله‌ تۆپێك له‌نێو گونده‌كه‌یان له‌ سنووری شاره‌دێی دێره‌لووك سه‌ر به‌ شارۆچكه‌ی ئامێدی كه‌وته‌ خواره‌وه‌.

ڕاشیگه‌یاند: ده‌نگی تۆپه‌كه‌ ئه‌وه‌نده‌ به‌هێز بوو بووه‌ هۆكاری دروستبوونی ترس و دڵه‌ڕاوكێ له‌لای هاووڵاتییانی گونده‌كه‌یان.

هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: خۆشبه‌ختانه‌ گوله‌ تۆپه‌كه‌ نه‌بووه‌‌ هۆكاری دروستبوونی قوربانی و له‌ ده‌ره‌وه‌ی گوندی گوهه‌رزێ كه‌وتۆته‌ خواره‌وه‌.

نه‌شی شارده‌وه‌ كه‌ خه‌ڵكی گونده‌كه‌یان چه‌ند رۆژێكه‌ ترس و دڵه‌ڕاوكێیان له‌لا دروستبووه‌ به‌هۆی ئه‌وه‌ی له‌ ماوه‌ی دوو هه‌فته‌ی ڕابردوودا، ئه‌مه‌ سێیه‌م گوله‌ تۆپه‌ به‌ر گونده‌كه‌یان ده‌كه‌وێت.

جه‌ختیشی كرده‌وه‌ كه‌ تا ئێستا نازانن گوله‌ تۆپه‌كه‌ له‌لایه‌ن چ لایه‌نێكه‌وه‌‌ ئاراسته‌ی گونده‌كه‌یان كراوه‌.

ئامێدی / به‌شار عه‌لی

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.