یه‌كێتی تۆپی پێی ئه‌وروپا (یوفا) ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م ناوی ئه‌و 3 یاریزانه‌ی ئاشكرا كرد كه پاڵێوراوی كۆتایین بۆ خه‌ڵاتی باشترین یاریزانی ئه‌وروپا له وه‌رزی 2022-2023.
سێ یاریزانه‌كه پێكهاتوون له كیڤن دی بڕۆینی به‌لجیكی و یاریزانی یانه‌ی مانچسته‌ر سیتی ئینگلیزی، ئیرلینگ هالاند هێرشبه‌ری نه‌رویجی و یانه‌ی مانچسته‌ر سیتی، لیۆنێل میسی ئه‌رجه‌نتینی له یانه‌ی پاریس سان جێرمانی فڕه‌نسی كه ئێستا له ریزی یانه‌ی ئینته‌ر میامی ئه‌مه‌ریكی یاریی ده‌كات.
ئه‌وه‌ی جێگه‌ی سه‌رسڕمانه ئه‌وه‌یه كه له‌نێو لیستی پاڵێوراوه‌كاندا ناوی كیلیان مباپێ ئه‌ستێره‌ی یانه‌ی پاریس سان جێرمان نه‌هاتووه، به‌ڵكو ئه‌و ئه‌ستێره‌یه له ریزی شه‌شه‌مین باشترین یاریزانی ئه‌وروپا تۆمار كراوه.
بڕیاره یه‌كێتی تۆپی ئه‌وروپا له ڕێوڕه‌سمی ڕاكێشانی تیروپشكی خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا بۆ وه‌رزی 2023-2024، ناوی براوه‌ی خه‌ڵاته‌كه ئاشكرا بكات كه له ڕۆژی 31ی ئه‌م مانگه له شاری مۆناكۆ به‌ڕێوه ده‌چێت.
هه‌رسێ یاریزانه‌كه له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌و ئاسته‌ی له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی وڵاته‌كه‌یان و هه‌روه‌ها له ڕیزی یانه‌كه‌یان له وه‌رزی ڕابردوو پێشكه‌شیان كردووه، هه‌ڵبژێردراون.
له هه‌ڵبژاردنه‌كه‌دا بۆچوونی ڕاهێنه‌ری هه‌ریه‌ك له یانه‌كانی به‌شداربوو له خول و پاله‌وانیه‌تییه گه‌وره‌كانی ئه‌وروپا وه‌رگیراوه، هه‌روه‌ها به‌شێك له رۆژنامه‌نووسانیش له ڕاپرسییه‌كه‌دا به‌شداربوونه و ده‌نگیان داوه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.