Erbil 11°C ھەینی 22 تشرینی دووەم 22:15

ئاوی پڕۆژه‌ی داقووق بۆ ده‌رهێنانی ته‌رمی هاووڵاتییه‌ك گیرایه‌وه‌

کوردستان TV
100%

سه‌رله‌ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م به‌ مه‌به‌ستی ده‌رهێنانی ته‌رمی هاووڵاتییه‌كی خه‌ڵكی شارۆچكه‌ی داقووق، بڕیاردرا ئاوی پڕۆژه‌ی داقووق بگیرێته‌وه‌.

به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ هه‌ینی هاووڵاتییه‌كی كوردی دانیشتووی داقووق به‌ ناوی (قه‌یس سابر) له‌ كاتی مه‌له‌كردن له‌ ئاوی پڕۆژه‌ی داقووق خنكا.

دوای هه‌وڵێكی زۆر ته‌رمی هاووڵاتییه‌كه‌ نه‌دۆزرایه‌وه‌، بۆیه‌ داوا له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاوی كه‌ركووك كرا ئاوی پڕۆژه‌كه‌ رابگیرێت، به‌ڵام به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌ داواكه‌ی ره‌تكرده‌وه‌‌.

دواتر نه‌جوه‌ حه‌مید ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌ فڕاكسیۆنی پارتی گه‌یشته‌ شارۆچكه‌ی داقووق و ڕاسته‌وخۆ په‌یوه‌ندی به‌ وه‌زیری سه‌رچاوه‌ ئاوییه‌كانی عێراقه‌وه‌ كرد و ره‌زامه‌ندی وه‌رگرت له‌سه‌ر ڕاگرتنی ئاوی پڕۆژه‌كه‌.

تا ئاماده‌كردنی ئه‌م هه‌واڵه،‌ تیمه‌كانی فریاگوزاری و به‌رگریی شارستانی داقووق له‌نێو ئاوه‌كه‌ خه‌ریكی دۆزینه‌وه‌ی ته‌رمی هاووڵاتییه‌كه‌ن، به‌ڵام تا ئێستا بۆیان نه‌دۆزراوه‌ته‌وه‌.

كه‌ركووك / هه‌ڵۆ جه‌باری

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.