Erbil 13°C ھەینی 22 تشرینی دووەم 21:38

ئه‌نجامی تاقیكردنه‌وه‌كانی خولی دووه‌می پۆلی 12 ڕاگه‌یه‌نرا

کوردستان TV
100%

وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م ئه‌نجامی تاقیكردنه‌وه‌كانی خولی دووه‌می پۆلی 12ی ئاماده‌یی ڕاگه‌یاند.

قوتابییان ده‌توانن له‌ ڕێگه‌ی (ئه‌م لینكه‌وه‌) ئه‌نجامی تاقیكردنه‌وه‌كان وه‌ربگرنه‌وه‌.

وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ ئاشكرای كرد كه‌ ڕێژه‌ی ده‌رچوونی ئه‌مساڵی قوتابییان له‌ پۆلی 12ی ئاماده‌یی بریتییه‌ له‌ 45.89%.

ئاماژه‌ی به‌وه‌ دا كه‌ قوتابییان هه‌ر ئه‌مشه‌و (كاتژمێر 9:00) ده‌توانن په‌ڕه‌ی سۆما (په‌ڕه‌ی وه‌ڵامه‌كانیان) به‌ دیجیتاڵی وه‌ربگرنه‌وه‌ له‌ ڕێگه‌ی (ئه‌م لینكه‌وه‌)، ئه‌گه‌ر قوتابی پرسیاری به‌ هه‌ڵه‌ وه‌ڵام دابێته‌وه‌ ره‌نگی سوور كراوه‌ و وه‌ڵامه‌ ڕاسته‌كه‌شی بۆ دانراوه‌.

وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ جه‌ختیشی كرده‌وه‌ كه‌ پێش کۆتایی ئەم مانگە، داتا و کۆنمرەی هەموو قوتابیان پێشکەش بە وەزارەتی خوێندنی باڵا ده‌كات.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.