به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی حه‌ج و عومڕه‌ی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند كه له ئایینده‌یه‌كی نزیكدا ناونووسین بۆ چوونه حه‌ج ده‌ست پێ ده‌كات.
ئه‌مرۆ پێنجشه‌م شێخ نیاز راغب نه‌قشبه‌ندی به‌رێوه‌به‌ری گشتی حه‌ج و عومڕه‌ی هه‌رێمی كوردستان سه‌رپه‌رشتی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی فراوانی به‌رپرسی به‌شه‌كان و لێپرسراوی نووسینگه‌كانی حه‌ج و عومڕه له پارێزگا و ئیداره سه‌ربه‌خۆكان كرد سه‌باره‌ت به ئاماده‌كارییه‌كانی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومڕه‌ی هه‌رێمی كوردستان بۆ وه‌رزی حه‌جی ساڵی 2024.
شێخ نیاز راغب نه‌قشبه‌ندی له ده‌ستپێكی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كورته‌یه‌كی باس له هه‌نگاوه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومڕه كرد سه‌باره‌ت به پرۆسه‌ی ناونووسینی حاجیان و رێكخستنه‌وه‌ی فۆرمی هاووڵاتییان بۆ پرۆسه‌ی حه‌ج بۆ وه‌رزی حه‌جی ساڵی 1445 كۆچی به‌رامبه‌ر به 2024 زایینی.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا چه‌ند ڕا و پێشنیازێك خرانه‌ڕوو بۆ ئه‌وه‌ی پرۆسه‌ی ناونووسین به شێوه‌یه‌كی رێك‌وپێك ئه‌نجام بدرێت و هه‌موو هاووڵاتییان بتوانن به كه‌مترین كات و ئاسانترین شێوه‌ی ناوی خۆیان بۆ پرۆسه‌ی حه‌ج تۆمار بكه‌ن.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی حه‌ج و عومڕه جه‌ختیشی كرده‌وه كه له داهاتوویه‌كی نزیكدا له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا ناونووسینی حاجیان ڕاده‌گه‌یه‌نرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.