Erbil 7°C شەممە 23 تشرینی دووەم 02:48

پاسێكی یاریزانان تووشی ڕووداوی هاتوچۆ بووه‌ و 10 یاریزان بریندار بوون

کوردستان TV
100%

دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م له‌ پارێزگای دیاله‌ له‌ ناوه‌ڕاستی عێراق پاسێكی گواستنه‌وه‌ی یاریزانان تووشی ڕووداوی هاتوچۆ بوو و له‌ ئه‌نجامدا 10 یاریزانی تیپێكی میلـلی بریندار بوون.

دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م تیپی تۆپی پێی مووه‌ده‌ له‌ كاتی چوونیان بۆ ئه‌نجامدانی یارییه‌كی دۆستانه‌ی تۆپی پێ له‌سه‌ر ڕێگه‌ی هه‌ردوو شاری میقدادییه‌ و به‌عقووبه‌ پاسه‌كه‌یان تووشی ڕووداوی هاتوچۆ بوو.

تیپی تۆپی پێی مووه‌ده كه‌‌ یه‌كێكه‌ له‌ تیپه‌ میلـلییه‌ به‌هێز و به‌ناوبانگه‌كانی پارێزگای دیاله‌، له‌ ئه‌نجامی ڕووداوه‌كه‌ 10 یاریزانیان بریندار بوون.

ئه‌مبوڵانس و تیمه‌كانی پزیشكی نه‌خۆشخانه‌ی میقدادییه‌ گه‌یشتنه‌ شوێنی ڕووداوه‌كه‌ و یاریزانه‌ برینداره‌كان گواسترانه‌وه‌ بۆ نه‌خۆشخانه‌.

به‌رپرسانی نه‌خۆشخانه‌ی میقدادییه‌ سه‌باره‌ت به‌ ته‌ندروستی یاریزانه‌كان، جه‌ختیان كرده‌وه‌ كه‌  برینی یاریزانه‌كان سووك و جێگه‌ی مه‌ترسی نین.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.