راگەیاندنی وەزارەتی پێشمەرگە بڵاویكردەوە،لە بەردەوامی ئەو كۆمەك و هاوكارییە لۆجستیانەی كە هاوپەیمانان پێشكەش بە هێزی پێشمەرگەی كوردستانی دەكەن،ئەمڕۆ 17ی ئابی 2023 لە رێوڕەسمێكی تایبەتدا لە بەڕێوبەرایەتی میرەی گشتی سەربازی، بە ئامادەبوونی عقید فەرمان زراری جێگری بەڕێوبەرایەتی میرە و ئەفسەرانی وەزارەت، بەشێك لەو هاوكارییانەی هاوپەیمانان رادەستی فیرقەكانی (1و2)ی پیادەی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە كران.
لەو رێوڕەسمەكەدا جێگری بەڕێوبەرایەتی میرەی گشتی بەردەوامبوونی هاوكارییەكانی هاوپەیمانانی بۆ هێزی پێشمەرگە بەرزنرخاند و ئاماژەی بەوەدا كە هاوپەیمانان لەسەرەتای دروست بوونی داعشدا هاوكاری هێزی پێشمەرگەی كوردستانیان كردوە بەجۆرێك كە ئەو هاوكارییانە رۆڵێكی گرنگیان هەبووە لە تێكشكانی داعش و گروپە تیرۆرستیەكان، هاوكات هیواشی خواست كە ئاستی هاوكاری و هەماهەنگیەكانی هاوپەیمانان بۆ هێزی پێشمەرگە زیاتر بكرێت و بچێتە قۆناغێكی باشتر.
وەزارەتی ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە، رادەستكردنی ئەو هاوكارییانە بە پێی بەرنامە و پلانی سەرۆكایەتی ئەركان و بەسەرپەرشتی جێگری سەرۆكی ئەركان بۆ ئیدارەو میرە، رادەستی فیرقەكانی (1و2)ی پیادەی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە كران.
هاوكارییەكانی هاوپەیمانان بۆ پێشمەرگە بەردەوامە
فیرقەكانی 1و2ی پیادە چەك و پێداویستی نوێی سەربازییان وەرگرت
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.