پرۆژەی شەقامی 100 مەتریی سلێمانی، کە دەبێتە شادەماری بووژانەوەی ئابووری، بازرگانی و پیشەسازیی شارەکە، لە کابینەی نۆیەمی حكومهتی ههرێمی كوردستان بەڵێنی تەواوکردنی درا؛ پرۆژەکە لە سێ قۆناغ پێک دێت و تێچووەکەی 400 ملیار دینارە، ئێستا دەست بە تێكەڵەكردن و قیرتاوکردنی قۆناغی یەکەمی شەقامەکە کراوە و زیاتر لە 500 هەلی کاری ڕەخساندووە.
شاباز سدیق، بەڕێوەبەری پرۆژەكە، بە فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حكوومهتی ههرێمی كوردستانی راگهیاند ، " تا كەشوهەوا لەبار بێت، پرۆژەی شەقامی 100 مەتریی سلێمانی لە تێكەڵەڕێژی و قیرتاوكردن بەردەوام دەبێت".
قۆناغی یەکەمی پڕۆژەکە 34 کیلۆمەتر درێژە و 55%ـی کارەکانی تەواو بووە، چوار سایدی هاتن و چوونە و پانییەکەشی 100 مەترە، بە تەواوبوونیشی، قەرەباڵغیی بەشێك لە شەقامەکانی شاری سلێمانی نامێنێت و هاتوچۆی شۆفێران ئاسانتر دەبێت.
شوان عهزیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.