لەئاكامی تەقینەوەی بۆمبێكی چێنراو بە هەمەرێكی سەربازی فەوجی 3ی فیرقەی تایبەتی سوپای عێراق، سێ سەرباز برینداربوون.
بەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە 17-8-2023 لەچەمی رۆخانە لە شارۆچكەی داقوق-ی باشوری كەركووك، بۆمبێكی چێنراو بە هەمەرێكی سەربازی فەوجی 3ی فیرقەی تایبەتی سوپای عێراق تەقییەوە.
لەئاكامی تەقینەوەكەدا، سێ سەرباز عێراقی بەناوەكانی (عەلی عێدان علێوی) و (سەجاد حەیدەر جواد) و (موسەیەم حەمید عەلی) برینداربوون.
لە تەقینەوەیەكدا 3 سەربازی عێراق لە كەركوك برینداربوون
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.