مەفرەزەكانی نوسینگه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی به‌شی پۆلیسی نه‌هێشتنی تاوان تۆمه‌تبارێكیان ده‌ستگیركرد كه بڕێك پاره‌و چه‌ند كه‌لوپه‌لێكی له‌ناو ئوتۆمبێلێكدا دزی بوو.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م17ی8ی2023، پۆلیسی سلێمانی بڵاویكرده‌وه: دوای ئەوەی هاوڵاتییەك سكاڵای یاسایی تۆماركرد كە بڕی پێنج ملیۆن دینار‌و كۆمپیوتهرێكو چه‌ند به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كی له‌ناو ئوتۆمبێلهكهیدا لێ دزراوه، هێزه‌كانی پۆلیس لێكۆڵینەوەو بەدواداچوونیان بۆ دۆزینه‌وه‌و ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تبار دەستپێكردو دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەرو گەیشتن بەئەنجامی لێكۆڵینەوەكان، توانرا تۆمەتبار بدۆزرێتەوەو له‌لایه‌ن مەفرەزەكانی نوسینگه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی نه‌هێشتنی تاوانه‌وه دەستگیربكرێت.
پۆلیس ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، لەئێستادا تۆمەتبار (هـ، م، ق لەدایكبووی 1980) كه پێشینه‌ی تاوانی هه‌یه، بەبڕیاری دادوەرو بەپێی ماددەی 446 لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراوەو دانی بەتاوانەكەیدا ناوە.
تۆمەتبارێك دەستگیركرا
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.