ئه‌مشه‌و زاوایه‌كی دانیشتووی شاری به‌غدای پایته‌ختی عێراق هاوسه‌ر و خه‌زوور و برایه‌كی هاوسه‌ره‌كه‌ی كوشت، میدیاكانی به‌غدا ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه دوای ڕووداوه‌كه زاواكه خۆشی كوشتووه.
ڕووداوه‌كه ئه‌مشه‌و له گه‌ڕه‌كی سیدییه له به‌ری كه‌رخی شاری به‌غدا ڕوویداوه، زاوایه‌ك به‌هۆی كێشه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه ده‌مه‌قاڵێ و شه‌ڕی له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ی كردووه و دواتریش كێشه‌كه گه‌وره‌تر بووه و به گولـله هاوسه‌ره‌كه‌ی خۆی كوشتووه.
زاوایه‌كه هه‌ر به‌وه‌نده‌شه‌وه نه‌وه‌ستاوه و دوای كوشتنی هاوسه‌ره‌كه‌ی، چۆته ماڵی خه‌زووری كه مامیتی له گه‌ڕه‌كی قاهیره له به‌ری ڕه‌سافه و ته‌قه‌ی له ماڵه‌كه كردووه و خه‌زوور و برایه‌كی هاوسه‌ریشی كوشتووه.
میدیاكانی شاری به‌غدا ئاماژه‌یان به‌وه‌ش دا كه هه‌ر له نزیك ماڵی خه‌زووری، زاواكه گولـلهیهكی به‌خۆشییه‌وه ناوه و كۆتایی به ژیانی خۆی هێناوه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.