به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ئه‌مڕۆ چوارشه‌م ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تبارێكی ڕاگه‌یاند كه هه‌ڵسابوون به دزینی ماتۆڕێكی به‌له‌مه‌كانی دوكان.
پۆلیسی سلێمانی ڕایگه‌یاند: دوای تۆمارکردنی سکاڵایەکی یاسایی لەلایەن هاووڵاتییەک کە ماتۆڕی بەلەمەکەی لێ دزرابوو، هێزەکانی پۆلیسی دوكان لێکۆڵینەوە و بەدواداچوونهكانیان بۆ دۆزینەوە و دەستگیرکردنی تۆمەتبار دەست پێ کرد.
ڕاشیگه‌یاند: دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر، توانرا تۆمەتبار لەلایەن مەفرەزەکانی نووسینگەی نەهێشتنی تاوانی دوکانەوە بدۆزرێتەوە و دەستگیر بکرێت، هەروەها دەستیش گیرا بەسەر ماتۆڕە دزراوەکە.
هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: لە ئێستادا تۆمەتبار (م، أ، ع) بەبڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی 444 لە یاسای سزادان ڕاگیراوە و لێکۆڵینەوەکان بەردەوامە.
پۆلیسی سلێمانی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه لە چالاکییەکی تردا و لەسەر سکاڵای هاووڵاتییەک، مەفرەزەکانی نووسینگەی نەهێشتنی تاوانی دوکان تۆمەتبارێکیان دەستگیر کرد کە بەفێڵ کارتی پڕکردنەوەی باڵانسی مۆبایلی لە چەند مارکێتێک بردبوو.
تۆمەتبار (ش، ع، خ) دانی بەتاوانەکەی داناوە و لە ئێستادا بەبڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی 456 لە یاسای سزادان ڕاگیراوە و لێکۆڵینەوەکان بەردەوامە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.