بزووتنهوهی گۆڕان پهیامێكی پیرۆزبایی ئاڕاستەی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان دەکات، ئەمەش دەقەکەیەتی،
پەیامی پیرۆزبایی بزووتنەوەی گۆڕان بۆ ساڵیادی دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستان
بزووتنەوەی گۆڕان بە بۆنەی 77مین ساڵیادی دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستان، لە پەیامێکیاندا، پیرۆزبایی خۆیان ئاراستەی سەرۆک مەسعود بارزانی و ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و ئەندام و لایەنگرانی پارتی دەکەن.
دەقی پەیامی بزووتنەوەی گۆڕان:
بەڕێز، کاک مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان، بەڕێزان ئەندامانی مەکتەبی سیاسیی و کۆمیتەی ناوەندی.
لە یادی (77)ھەمین ساڵیادی دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستان، پیرۆزبایی لە بەڕێزتان و ئەندام و لایەنگرانتان دەکەین، ھیوادارین ئەم یادە سەرەتایەک بێت بۆ داڕشتنی ستراتیجێکی نیشتیمانی کوردستانی، کە ببێتە ھەوێنی یەکڕیزی و یەکگوتاریی و پێداگیری لەسەر چاکسازی و وەڵامدانەوەی خواستەکانی ھاووڵاتیان لە ناوخۆی ھەرێم و، بەدەستھێنانی مافە دەستوورییەکان لە کەرکووک و ناوچە دابڕاوەکان و عێراق بە گشتی. ھاوکات، دۆخ و ھەلومەرجی سیاسیی، ئاڵنگاری و مەترسیەکان، ھاوکێشەی سیاسیی و پێدراوە سیاسیەکان وادەخوازێت پارتی دیموکراتی کوردستان و ھەموو ھێزە سیاسیەکان بە جدی ھەنگاو بۆ بەھێزکردنەوەی دامەزراوەکانی حوکمڕانی ھەرێم و بە نیشتیمانیکردنی ھێزەکانی پێشمەرگە و رووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی بنێین، ئەم ھەنگاوانە پێشمەرجن بۆ زامنکردنی شایستە داراییەکانی ھەرێم و بەھێزبوونەوەی پێگەی کورد لە چوارچێوەی دەوڵەتی عێراقی فیدڕاڵدا.
بزووتنەوەی گۆڕان
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.