شاره‌زایه‌كی كه‌شناسی ئاشكرای كرد كه چه‌ند رۆژێكی دیكه بایه‌كی شێ‌دار ده‌گاته هه‌رێمی كوردستان و به‌هۆیه‌وه له هه‌ندێ ناوچه رێژنه ده‌بارێت.
ئاراس جه‌بار شاره‌زای كه‌شناسی سه‌باره‌ت به كه‌شوهه‌وا و گۆڕانكارییه‌كان بۆ ڕۆژانی داهاتوو ڕایگه‌یاند: ئاراستە بای باکوری رۆژھەڵات لە سبەی چوارشه‌مه‌وه کاریگەری کەم دەبێتەوە لەسەر ناوچەکانی رۆژھەڵاتی ھەرێم و لە پێش نیوەرۆی رۆژی پێنجشەم کۆتای پێ دێت.
ڕاشیگه‌یاند: ھەر لە ئێوارەی رۆژی پێنجشەمەوە بارستە ھەوایەکی شێ‌دار لە بەرزایەکانی سەرەوەی ھەوا لە باکوری سعوودییەوە روو دەکاتە وڵاتی ئوردن و باشووری سووریا و رۆژئاوای عێراق و ئەگەری چڕبوونەوەی دەبێت بەشێوەی چالاکبوونی ھەورە برووسکە و بارانبارین لە ناوچەی جیاوازدا.
ئاراس جه‌بار هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: دواتر لە رۆژانی ھەینی و شەممەی داهاتوو کاریگەری ئەو بارستە ھەوایە دەگاتە ناوچەکانی دیکەی عێراق و ھەرێمی کوردستان، لەو ماوەیەدا ئاسمانی ناوچەکە بە زۆری بۆ نیمچەھەور و ھەوری تەواو دەگۆڕێت، لە ھەندێ ناوچەش بە دیارینەکراوی پێشبینی رێژنە بارانی کورتخایه‌ن دەکەین.
سه‌باره‌ت به پله‌كانی گه‌رماش، شارزاكه‌ی كه‌شناسی ئاماژه‌ی به‌وه دا: پلەکانی گەرما بە درێژایی ئەم ھەفتەیە و تا ناوەڕاستی ھەفتەی ئاینده گۆڕانکاری ئەوتۆی بەسەردا نایەت و زیاتر جێگیر دەبێت.
هه‌روه‌ها پله‌كانی گه‌رمای پێشبینیكراوی سبه‌ی چوارشه‌می شاره‌كانی به‌مشێوه‌ی خواره‌وه دیاری كرد :-
ھەولێر: 44 بۆ 45 پلە
سلێمانی: 41 بۆ 42 پلە
دھۆک: 43 بۆ 44 پلە
ھەڵەبجە: 42 بۆ 43 پلە
کەرکووک: 45 بۆ 46 پلە
گەرمیان: 46 بۆ 47 پلە
راپەرین: 42 بۆ 43 پلە
سۆران: 41 بۆ 42 پلە
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.