ئەمڕۆ سێشەممە لە زیادكردنێكی ئاشكرادا فرۆشی بانكی ناوەندی بۆ كەمتر لە 200 ملیۆن دۆلار دابەزی.
بانكی ناوەندی لە زیادكردنیدا بۆ كڕین و فرۆشتنی دۆلاری ئەمریكی، 183 ملیۆن و 890 هەزار و 982 دۆلاری فرۆشت كە بریتی بووە لە: 153,220,982 دۆلار،هەروەها 30,670,000دۆلاری دیكەش لە شێوەی فرۆشتنی كاشدا بووە.
ئەمەش لەكاتێكدایە كە ئەمڕۆ نرخی دۆلار بەرامبەر دیناری عێراقی لە بازاڕەكانی بەغدا و لە هەولێری پایتەختی هەرێمی كوردستان جێگیر بوو.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ لەهەردوو دوو بۆرسەی ناوەندی كیفاح و حورییە بەغدا ،نرخی 100 دۆلاری ئەمریكی بە 152 هەزار و 950 دیناری عێراقی مامەڵەی پێوەكرا، كە هەمان ئەو نرخانەیە كە بەرەبەیانی دوێنێ دووشەممە تۆماركراون.
سەبارەت بە نرخی دۆلار لە نووسینگەكانی ئاڵوگۆڕ لە بازاڕە ناوخۆییەكانی بەغدا، جێگیربوون، بەو پێیەی نرخی فرۆشتنی 100 دۆلار گەیشتە 154 هەزار دینار، لە كاتێكدا نرخی كڕین بۆ هەر 100 دۆلارێك گەیشتە 152 هەزار دینار.
سەبارەت بە هەولێری پایتەختی هەرێمی كوردستان-یش، بازاڕی بۆرسە سەقامگیری تۆمار كرد، بەو پێیەی نرخی فرۆشتنی 100 دۆلار گەیشتە 153 هەزار دینار.
فرۆشی بانكی ناوەندی عێراق بۆ كەمتر لە 200 ملیۆن دۆلار دابەزی
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.