پاڵهوانێیهتی بۆكسێنی یانهكانی عێراق لهسهر ئاستی تازه پێگهیشتووان بهرێوهچوو.
دوای چوار ڕۆژ له ململانێی پاڵەوانێتی بۆ ئاستی تازەپێگەیشتووانی عێڕاق له یاری بۆکسێندا ،نیوەڕۆی رۆژی دووشەممە15ی8ی2023، بۆکسێنەرانی یانەی ئیتیساڵاتی بەغدا تووانیان بەسەرکەوتوویی بچنه سەر سەکۆ و ئەڵقەی پێشبڕکێیەکانی زانکۆی جیهان له هەولێری پایتەخدا به بەدەستهێنانی پێنچ ملوانکەی زێڕ و سێ زیوو و یەک بڕۆنز ، پلەی دووەمیشی به بەدەستهێنانی چوار ملوانکەی زێڕ و دوو زیو بۆ یانەی باشووری بەسڕا جێهێشت که بۆکسێنەرەکانیان ئەم پلەیەیان مۆرکرد، پلەی سێیەمیش بۆکسێنەرانی ختووتی بەغدا بۆ خۆیان تۆماریان کرد به لەملکردنی دوو ملوانکەی زێڕ و یەک زیوو و لەگەڵ دوو بڕۆنز .
بەمەش کۆتایی بەم پاڵەوانێتیەدا هات ، که یەکێتی بۆکسێنی کوردستان سەر بەلێژنەی ئۆڵۆمپی کوردستان ڕۆڵێکی ئەرێنی لەسەرکەوتنی پێشبڕکێیەکاندا بینی .
پاڵەوانێتی بۆکسێنی تازەپێگەیشتووانی عێڕاق له هەولێر به کۆتاهات
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.