لەسەر سكاڵای هاووڵاتییەك و لەلایەن بنكەی پۆلیسی هەواری شارو بەهاوكاری بنكەی پۆلیسی شەقڵاوە تۆمەتبارێك دەستگیركرا .
ئهمڕۆ سێشهم15ی8ی2023، پۆلیسی سلێمانی بڵاویكردهوه، دوای ئەوەی هاووڵاتییەك سكاڵای تۆماركرد كە لەلایەن كەسێكەوە هەڕەشەی بڵاوكردنەوەی وێنەی كەسیی لێدەكرێت ئەگەر بێتو پارەی پێنەدات، هێزەكانی بنكەی پۆلیسی هەواری شار لێكۆڵینەوەو بەدواداچوونەكانیان دەستپێكرد و شوێنی تۆمەتبار دۆزرایەوە، پاشان بەهاوكاری بنكەی پۆلیسی شەقڵاوە توانرا تۆمەتبار دەستگیربكرێت .
پۆلیس ئاماژهی بهوهشكردووه، لە ئێستادا تۆمەتبار ( س،خ، س لەدایكبووی 2003) بەبڕیاری دادوەرو بەپێی ماددەی 2 ی خراپ بەكارهێنانی ئامێرەكانی پەیوەندی ڕاگیراوەو دانی ناوە بەتاوانەكەیدا .
تۆمەتبارێك لهسهر سكاڵای هاووڵاتییهك دەستگیركرا
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.