به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی هه‌ولێر زانیاری له‌سه‌ر ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تباره‌كه‌ی ئه‌مشه‌وی گه‌ڕه‌كی هه‌ڤاڵانی شاری هه‌ولێر ئاشكرا كرد، ڕه‌تیشی كرده‌وه كه له كاتی هه‌وڵی ده‌ستگیركردنیدا هیچ كارمه‌ندێكی ئاسایش بریندار بووبێت.
ئاسایشی هه‌ولێر ڕایگه‌یاند: ئه‌مشه‌و دووشه‌م و کەمێک لەمەوبەر لەلایەن هێزەکانمانەوە بازرگانێکی ماددەی هۆشبەر لە گەڕەکی (هەڤاڵان)ی شاری هەولێر دەستگیر کرا.
ڕاشیگه‌یاند: لە کاتی هه‌وڵی دەستگیرکردنی تۆمه‌تباره‌كه هەوڵی دابوو بە ئۆتۆمبێل هەڵبێت و به‌هۆیه‌وه خۆی لە چەند ئۆتۆمبێلێکی هاووڵاتییانی گەڕەكی هه‌ڤاڵان دابوو، بەڵام له كۆتاییدا لەلایەن هێزەکانمانەوە دەستگیر کرا.
ئاسایشی هه‌ولێر ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا، ئەو هەواڵانە دوورن لە ڕاستییەوە کە باس لە برینداربوونی دوو کارمەندی بەڕێوەبەرایەتییه‌كه‌مان دەکەن. جه‌ختیشی كرده‌وه كه هيچ کارمەندێکیان بریندار نەبووە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.