وەزارەتی دارایی و ئابووری لە دابەشكردنی مووچەی مانگی 6 بەردەوامە و ئه‌مڕۆ و سبه‌ی مووچه‌ی چه‌ندین شوێن و وه‌زاره‌تی دیكه دابه‌شده‌كرێت .
بە گوێرەی ئەو خشتەیەی لە لایەن وەزارەتی دارایی و ئابووری حكوومەتی هەرێمی كوردستان بڵاوكراوەتەوە، ئەمرۆ دووشه‌م 14ی8ی2023، مووچەی خانه‌نشینی شارستانی دابەش دەكرێت.
هەروەها سبەی سێشه‌ممە 15ی8ی2023 مووچەی ئه‌م شوێنانه دابه‌شده‌كرێت:
وه‌زاره‌تی ئاوه‌دان كردنه‌وه و نیشته‌جێ كردن،وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و لاوان، وه‌زاره‌تی كاره‌با،وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی،وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شت و گوزار، سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم، سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان، سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، خانه‌نشینی پێشمه‌رگه.
شایانی باسە وەزارەتی دارایی و ئابووری حكوومەتی هەرێمی كوردستان رۆژی 3ی8ی2023، به وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ده‌ستی به‌دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی شه‌ش كرد و سبه‌ی سێشه‌م به‌دابه‌شكردنی مووچه‌ی چه‌ندین شوێن و وه‌زاره‌تی دیكه كۆتایی به‌دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی ئاماژه پێكراو دێت.
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.