گوللەتۆپەک لەنزیک گوندی گوهەرزێ کەوتووەتەخوارەوە و هیچ زیانێکی گیانی لێنەکەوتووەتەوە، بەڵام ترس و ناڕەحەتیێکی زۆری لای هاووڵاتییان دروست کردووە.
کاتژمێر 07:30ـی ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە گوللەتۆپەک لەنزیک گوندی گوهەرزێ لە سنووری ناحییەی دێرەلووک لە قەزای ئامێدی کەوتەخوارەوە، هاووڵاتییەکی گوندەکە بۆ (کوردستان تیڤی) گوتی: گوللەتۆپەکە لەدووری نزیکەی 100 مەتر لە دووکان و خانووی هاووڵاتییان کەوتووەتەخوارەوە.
گوتیشی: هیچ زیانێکی گیانی لە ئەنجامی کەوتنەخوارەوەی گوللەتۆپەکە نەکەوتووەتەوە، بەڵام ترس و ناڕەحەتیێکی زۆری لای هاووڵاتییانی گوندەکە دروست کردووە.
ئەو هاووڵاتییە ئاماژەی بەوە دا کە ترس و دڵەڕاوکێی خەڵکەکە لەوەوە سەرچاوە دەگرێت، لە ئەگەری بەردەوامبوونی تۆپبارانەکان بەمشێوەیە، ڕەنگە زیانی گیانی بەدوادابێت، چونکە ماوەیەکە ئەو شوێنانەی تۆپباران دەکرێن، نزیکن لە دانیشتووان.
سەبارەت بە بکەرانی تۆپبارانەکە، بەشار عەلی پەیامنێری (کوردستان تیڤی) لەمبارەیەوە پێی ڕاگەیاندین: تاوەکو ئێستا نەزانراوە گوللەتۆپەکە لەلایەن کێوە ئاراستە کراوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.