دوای ئەوەی رۆژی سێشەممە 8ـی ئابی 2023، دانا عەبدولکەریم، وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنی حكومەتی هەرێمی كوردستان، لە ڕێوڕەسمێکدا پرۆسەی دابەشکردنی فۆرمی یەکەی نیشتەجێبوون و کاراکردنی فۆرمەکەی بەشێوەی ئۆنلاین، بۆ ھاووڵاتییانی کەمدەرامەت راگەیاند، تاکوو ئەمڕۆ یەكشەممە 13ـی ئابی 2023، سێ هەزار و 398 خێزان فۆرمیان پڕكردۆتەوە و لە ڕێگای ئەو لینكەی دانرابوو فۆرمەكانیان بۆ وەزارەتی ئاوەدانكردنە و نیشتەجێكردن، ناردووەتەوە.
فۆرمەكە، كە بەشێوەی سەرهێڵ (Online)ـە، تا 1ـی كانونى يەكەمی ئەمساڵ بەردەستە، واتا پڕكردنەوەی فۆرمەكە و ناردنی بۆ وەزارەت، تا 1/12/2023 دەبێت و پێویستە هاووڵاتییان تا ئەوكاتەی بۆیان دیاریكراوە فۆرمەكەیان ناردبێت.
پرۆژەكە لە دوو بەش پێكهاتووە و 9 هەزار و چواریەكەی نیشتەجێبوون لەخۆدەگرێت، تا ئێستاش بەشی یەكەمی پرۆژەكە 95%ـی تەواو بووە و بەشەكەی تریشی كاركردن تێیدا بەردامە، پاش تەواوبوونی پڕكردنەوەی فۆرمەكانیش، یەكەكان بەسەر هاووڵاتییاندا دابەش دەكرێت، ئەمەش بەشێوەی قیستی درێژخایەن، كە بۆ ماوەی 25 ساڵ دەبێت و بێ پێشەكییە و بە قیستی مانگانە دەدرێت بەو هاووڵاتییانەی فۆرمەكەیان پڕكردۆتەوە و مەرجەكان دەیانگرێتەوە.
شوان عهزیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.